
هه‌میشه نووسینی نامه بۆ عاشق ئاماده‌بوونی گوتارێكه له‌ناو ڕووبه‌ری خۆشویستن.. نامه زمانێكه له‌یه‌كه‌مین ساته‌وه‌خته‌وه عاشق بوونی خۆی بۆ یار تیا ئه‌نوسێته‌وه.. ئه‌و ده‌مه‌ی عاشق ده‌ست ئه‌كات به نووسین ئه‌و نووسینه دابڕانه له‌دنیا وسه‌ر له‌نوێ له‌ڕێگه‌ی نامه‌وه ئه‌یه‌وێ ئه‌و خه‌ونه بنووسێته‌وه كه له رۆحی خۆیدا هه‌ڵگری بووه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌بینێت هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدۆست له عه‌شقدا ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌ون بكه‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی مردن.. ئه‌و ساته عاشق ئه‌كه‌وێته نووسینه‌وه‌ی وه‌سیه‌تی مردن، ئه‌و كائینێكه بڕوای به مردن نیه.. بۆیه له‌و وه‌سیه‌ته‌دا ئاماده نیه نامه بۆ یار بنووسێت، به‌ڵكو بۆ مرۆڤه‌كانی تری ئه‌نووسێت، ئه‌وه‌ش هۆشداری دانه به‌وانه‌ی تر كه ئه‌و له‌پێناو جوانی له شه‌قامه‌كان نامێنێت، ئه‌و نایه‌وێت مردوویه‌كی زیندووی سه‌ر شه‌قام بێت، ئه‌وه‌ش له‌دواین وه‌سیه‌تنامه‌ی عاشقه‌وه وه‌ك دواین گوتاری عاشق بۆ دنیا خۆی ده‌خاته ڕوو.
درێژه‌ی بابه‌ت...

(3-1)
گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ چیرۆكنووس شێرزاد حه‌سه‌ن بابه‌تێكی نوێ نیه له‌ناو ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا چونكه ئه‌و به‌وه ناسراوه كه له‌گفتوگۆكاندا زۆر ڕاشكاوانه قسه ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی ئێمه بوو له‌و گفتوگۆیه قسه‌كردنه له‌ته‌واویی ئه‌زمونی نووسینی ئه‌و نووسه‌ره چ له‌بواریی چیرۆك یاخود شیعر‌و ڕۆمان‌و ئه‌و سه‌رنجانه‌ی كه پێشتر له گفتوگۆكاندا ده‌ری بڕیبوو ئه‌وه‌ش بابه‌تێك بوو كه چه‌ند ساڵێكه ئاگادارم كردۆته‌وه كه جۆره گفتوگۆیه‌كی له‌و چه‌شنه ڕۆژێك دێت سازی ده‌كه‌ین دوای چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه دواجار له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له دوا ڕۆژه‌كانی نیسانی 2005 له هوتێلی ئاشتی دانیشتین بێئه‌وه‌ی هیچ پرسیارێكی نووسراو هه‌بێت گفتوگۆیه‌كمان سازكرد كه 3 سه‌عاتی خایاند‌و ئه‌وه‌ی لێره‌شدا ده‌یخوێننه‌وه ته‌واویی ده‌قی گفتوگۆكه‌یه كه له‌و دانیشتنه هاته بوون، بۆیه سه‌ره‌تا پرسیاری من له شێرزاد پرسیار بوو له شێوه كاره‌كته‌رێك كه به‌رده‌وام ده‌یانبینین، ئه‌وه‌ش هه‌ر له (گوڵی ڕه‌ش) له ڕێگه‌ی (حه‌مه) وه پێی ئاشنا ده‌بینن دواتر به‌شێوه‌و كاره‌كته‌ری جیاوازتر له چیرۆكه‌كاندا به‌رده‌وامی هه‌یه, پرسیمان ئاخۆ ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به‌چیه‌وه‌یه؟ ئایا په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه نووسین ڕاكردنه له واقیع یاخود په‌یوه‌ندیی به‌گه‌ڕانه به‌دوای دنیایه‌كی تر؟ به‌مانای ئه‌وه‌ی نووسین به‌دوای ئه‌و شتانه ئه‌گه‌ڕێت كه‌له ده‌ستمان داون یاخود له‌منداڵیدا پێی نه‌گه‌یشتووین؟
درێژه‌ی بابه‌ت...
(3-2)
نیهاد جامی/ به‌ڵام ئایا ئه‌وه زیان به‌ده‌قه‌كه ناگه‌یه‌نێت؟
شێرزاد حه‌سه‌ن: نا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ ناكرێت ده‌قێكی زۆر كراوه‌ی درێژی دوو سه‌د لاپه‌ره‌ی هه‌مووشتێك كه باسی ده‌كه‌یت بگه‌ڕێیته‌وه سه‌ری، تۆ ئه‌وه‌نده كارت به‌و ئیشه‌یه،من چیرۆكێكی ترم هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌سپه ڕه‌نگه كه‌س نه‌یدیبێت،بۆخۆی له‌وێ كامڵه چیرۆكێكی سه‌ربه‌خۆیه،به‌ڵام له‌ته‌می سه‌رخه‌ره‌ندا لای من گرنگ نیه له‌به‌رئه‌وه‌ی كوڕه‌كه به‌سه‌ركه‌لاكی ئه‌سپه‌كان دێته‌وه من باس له‌كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌بكه‌م،گه‌ربێت‌وبزانیت له‌وێ بونی كاول بوون‌وڕووخان و ئه‌نفال ده‌كه‌یت،به‌ڵام من هیچ ئاماژه‌یه‌كم بۆ هه‌ڵه‌بجه‌وبۆكیمیاباران نه‌كردووه،به‌لای منه‌وه ئه‌ده‌ب ئیحا به‌خشه پێویست ناكات بڵێم ئه‌نفال بووه،چونكه كه‌دێته‌وه هه‌موو شتێك وێران بووه،خه‌ڵك سه‌رله‌نوێ خانووه‌كان بنیات ده‌نێته‌وه،كه‌واته من كارم به‌مه‌رگی ئه‌سپه‌كان هه‌رئه‌وه‌نده‌یه، كه‌ئاماژه‌یه‌كه ئه‌و به‌سه‌ركه‌لاكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌سه‌رووڵاتێك بۆته كه‌لاك هه‌موو ئینسانه‌كان تێیدامردوون،ئه‌و به‌خه‌ونێكی زۆر گه‌وره‌وه دێته‌وه،به‌ڵام به‌سه‌ر وێرانبووندا دێته‌وه،له‌زمانی خه‌ڵكه‌وه له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه بیستویه‌تی كه‌ووڵات وێران بووه به‌ڵام من ده‌مه‌وێ بڵێم خۆی ده‌كه‌وێته سه‌ر وێرانه، خۆی هاتۆته ناو وێرانه.
درێژه‌ی بابه‌ت...

(3-3)
شێرزاد حه‌سه‌ن/ خۆی نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌كرێ پاڵَه‌وانه‌كانی له‌خۆی بچن، له‌وكه‌سانه‌ی له‌ناو خێزانه‌كه‌ی سودی له‌وگه‌ڕه‌كه‌ی له‌و شاره بینیووه، تۆله‌ده‌ره‌وه‌ی ژیان ناتوانی بنووسیت، ئه‌ده‌بێك نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیان، هونه‌رێك نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیان، گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه بۆمن ئه‌وێیه، درۆیه‌كی زۆر گه‌وره‌یه من بڵێم سوودم له‌شكست‌ومه‌ینه‌تی‌وخۆشی‌وناخۆشیه‌كانی خۆم نه‌بینیووه، شتێكی به‌تاڵه، به‌به‌ڵگه نووسه‌ر پێویستی به‌مناڵیه‌كی پڕ له‌چه‌وسانه‌وه هه‌یه، وه‌زۆربه‌ی نووسه‌ره گه‌وره‌كانی دونیا سودیان زۆرله‌مناڵی بینیووه، به‌تایبه‌ت مناڵیه‌ك كه‌پڕبووه له زه‌بوونی، ئه‌گه‌ر مێژووی ئه‌ده‌ب بخوێنیته‌وه، ده‌بینیت ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر سوودیان له شكست‌و ده‌ربه‌ستیه‌كانی سه‌رده‌می مناڵی بینیووه
درێژه‌ی بابه‌ت...

له‌لای شاعیرێك كه به‌ڕای زۆرینه‌ی ڕه‌خنه‌گران كه هه‌ڵگری شوناسی تازه‌گه‌ری شیعریی كوردیه هه‌ر دیدارێك له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆخۆی قسه‌كردنه له ئێستای شیعری كوردیی, بۆیه ئه‌وكاته‌ی شێركۆ بێكه‌س ده‌دوێنین ده‌بێت بزانین ئێمه ده‌مانه‌وێ بۆچوونی شاعیرێك وه‌ربگرین كه به‌شێكه له‌ناو ئه‌و گوتاره شیعریه, بۆیه له‌و سه‌ره‌تایه لێی ده‌پرسین: ئایا ناسنامه‌ی شیعری كوردی به دوای گۆران كه ئێوه كارتان تێدا كردووه تا چه‌ند توانیویه‌تی گوتاری تازه‌گه‌ری شیعریی به‌ره و ئه‌زمونی دژه شێركۆیی ببات؟
درێژه‌ی بابه‌ت...

(2-1)
كاتێ له‌ناو كولتورردا خاوه‌ن ده‌قێكین, ده‌قێك ده‌یه‌وێ مه‌عریفه له ئه‌مڕۆدا بخاته ڕوو, ئه‌وا ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی جیاواز‌و نوێ بۆ ده‌ق بكه‌ین, ئه‌وه‌ش ساته‌وه‌ختی مه‌عریفه‌یه بۆ ڕۆشنكردنه‌وه‌ی ئێستا, بۆیه پرسیاری ئێمه له چۆنیه‌تی ده‌ست كه‌وتنی مه‌عریفه, پرسیارێكه ته‌نها به‌وه ناوه‌ستێ كه ئاراسته‌ی خۆمانی بكه‌ین, به‌ڵكو ده‌بێت له‌گه‌ڵ ده‌قدا ڕووبه‌رووی بكه‌ینه‌وه, چونكه ئێمه نابێ ده‌ق وه‌ك كولتوررێكی فه‌رامۆش كرا‌و سه‌یر بكه‌ین, ده‌قی زیندوو ئه‌و ده‌قه‌یه كه ده‌بێ پرسیاره‌كان ئاراسته‌ی سێنته‌ری ده‌ق بكرێت, به‌ڵام به مه‌به‌ستی گه‌ڕان به‌دوای پرسیاره‌كان, نه‌ك ئینتیماكردنێكی سه‌له‌فیانه بۆ ده‌ق, چونكه ئینتیماكردنی سه‌له‌فیانه بۆ ده‌ق جگه له‌به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی گریمانه‌ی مێژوویی هیچتر ناخوڵقێنێ, ئه‌وه‌ش زه‌مه‌نێكه ده‌ق له ئێستا داده‌بڕێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...

(2-2)
گه‌ڕان به‌دوای مانا ناكۆتاكان خاڵێكی ناو هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یه كه‌ماناكانی زمان سنورێكی ئازادیان پێ ده‌به‌خشێت, چونكه ووتراوی نووسه‌ر ڕه‌ها نیه, به‌وه‌ی كه‌ووتراو له‌نه‌زانینه‌وه هاتووه, زمان ئه‌و نه‌زانینه به مه‌عریفه ده‌گۆڕێت, بۆیه ته‌نها نه‌ووتراو ده‌بێته‌وه به نهێنی ده‌ق, ئه‌وه‌ش شاراوه‌یه‌كی ئه‌ودیو زمانه.. ئه‌گه‌ر ده‌قی ماركس له‌ووتراوه‌كانی دووچاری خراپی خوێندنه‌وه هاتبێت, ئه‌وا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نه‌ووتراوه‌كانی, زمانی ده‌ق ده‌كاته ده‌سپێك بۆ خوێندنه‌وه, تاوه‌كو به‌كۆتایی هاتنی ئایدیۆلۆژیا سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه ڕابگه‌یه‌نێته‌وه, بۆیه دریدا ده‌یه‌وێ له بڕی ئه‌وه‌ی ماركس وه‌ك تارماییه‌ك سه‌یر بكه‌ین, پێویسته ئه‌و توانایه له‌ناو خۆمان درووست بكه‌ین كه ماركس وه‌ك فه‌یله‌سوفێك ببینین, نه‌ك وه‌ك تێزی ئایدیۆلۆژی‌و ڕابه‌ری بلۆكێكی سۆسیالیستی
درێژه‌ی بابه‌ت...

پرسیارێك له‌به‌رامبه‌ر ناونیشانی ئه‌و باسه قوت بێته‌وه ئه‌وه‌یه بۆچی له‌نێو ئه‌و هه‌موو شێواز و ستایله جیاوازه‌ی سینه‌ما.. سینه‌مای ئێرانی هه‌ڵده‌بژێرین بۆ قسه‌كردن؟ دواتر مه‌به‌ست چیه له سینه‌مای نوێی ئێرانی؟ ئایا سینه‌مای ئێرانی به‌نوێ و كۆنیه‌وه سینه‌مایه‌ك نیه نوقم له نێو خورافیاتی ئیسلامی؟ هه‌ریه‌ك له‌و پرسیارانه له‌ڕێگه‌ی قسه‌كردن له فیلمه‌كانه‌وه به‌درێژایی ئه‌و بابه‌ته ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ری ، ئه‌وه‌ی له‌و سه‌ره‌تایه پێویستی به ئاماژه كردن بێت ئه‌وه په‌یوه‌ندیی به یاده‌وه‌ری بینه‌ری كوردی كوردستانی عیراقه‌وه هه‌یه، ئه‌و بینه‌ره‌ی كه له‌ڕێگه‌ی میدیاكانی به‌عسه‌وه به‌رده‌وام دوو فیلمی فارسی نیشان ده‌درا پڕبوو له‌مه‌غزای ئایدیۆلۆژی، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیش سوكایه‌تی كردن بوو به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی ئێرانیه‌وه له‌لایه‌كی تریش شه‌ڕی كولتوری بوو له‌ته‌ك كۆمه‌ڵگای ئێرانی دیاره به‌ر له‌ئاماژه‌كردن بۆ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و دوو فیلمه پێویسته ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌ر بگیرێت به‌دوای به‌یانه‌كانی جه‌نگ ئه‌و دوو فیلمه وه‌ك سوكایه‌تی نیشان ده‌دران، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌پۆڵه سینه‌ماییه‌ی فیلمی ئێرانی كه به سینه‌مای جه‌نگ ناسرابوو تیایدا سینه‌ماكارانێكی زۆری سینه‌مای ئێرانی ڕوویان تێ كردبوو ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌و فیلمانه له‌سه‌ر كاره‌ساتی كیمیا بارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ش بوو، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی بێینه سه‌ر ئه‌و جۆره سینه‌مایه‌ش له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان له‌ته‌ك ئه‌و دوو فیلمه ئێرانیه ده‌وه‌ستین
درێژه‌ی بابه‌ت...

به‌شداری كردن له نوسینه‌وه‌ی سرووشت خوڵقاندنه‌وه‌ی مانای ئاشكرا نه‌كراوه، دۆزینه‌وه‌ی ره‌هه‌ندی ده‌لالی نێوان خود و سرووشته، ئه‌وه‌ش پڕۆسه‌یه‌كه به‌ره‌نجامی تێڕامانی قوڵی خوده بۆ سرووشت و بینینه‌وه‌یه‌تی له پڕۆسه‌ی ته‌ئویلكاریدا، كاتێ ئه‌رستۆ له شوێنی سرووشت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه جوانی سرووشت به ڕاده‌یه‌كه مرۆڤه‌كان ئازادن له‌وه‌ی چۆن وێنه‌ی ده‌كێشنه‌وه، پڕۆسه‌ی نوسینه‌وه‌ی سرووشت له‌وێدا به‌ره‌نجامی په‌یوه‌ندی نێوان شیعر و سرووشته، به‌و مانایه‌ی شیعر سرووشت دێنێته ناو خه‌یاڵی زمانه‌وه، شیعر له‌ناو بونیادی نه‌ستی زمانه‌وه سه‌ر له‌نوێ جوانی سرووشت و ژیانمان بۆ ده‌ر ده‌خاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه له شیعره‌وه به‌ره‌و سینه‌ما ده‌گۆڕدرێت، مانای وایه خه‌یاڵی زمان وێنه له چه‌مكێكی یۆتۆپیه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ وێنه‌ی به‌رجه‌سته كرا‌و، زمانی شاراوه‌ی شیعر له‌و شوێنانه كه ناتوانێ گوزارشت بكات به نادیاری ده‌مێنێته‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...

په‌یوه‌ندی نێوان خۆشه‌ویستی و كو‌لتور یه‌كێكه له‌بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌كانی سینه‌ما، به‌وه‌ی هه‌ر كو‌لتورێك به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی سه‌یری بابه‌تی خۆشه‌ویستی ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌بواری درووست كردنی فیلمسازیدا، سینه‌مای ئه‌وروپی دیارترین هه‌وڵه‌كانی له‌ڕێگه‌ی ڕۆمانه‌كانی لۆره‌نس به‌تایبه‌ت به‌فیلمكردنی ڕۆمانی (ژنه عاشقه‌كان) یا له‌پشت به‌ستن به به‌رهه‌مه‌كانی شانۆی كلاسیكی له نمونه‌ی (رٍِۆمیۆ و جۆلێت) تادواتر ئه‌و سینه‌مایه له‌ڕێگه‌ی فیلمی (تایتانیك) توانی خۆشه‌ویستی بۆ سینه‌ما بگه‌ڕێنێته‌وه، سینه‌مای خۆڕهه‌ڵاتی به‌شێك بووه له‌و شه‌پۆڵه‌ی سینه‌ما، وه‌ك ده‌بینین سینه‌مای عه‌ره‌بی گه‌ڕایه‌وه بۆ سینه‌مای خۆشه‌ویستی به‌تایبه‌ت له‌هه‌وڵه‌كانی ده‌رهێنه‌رانی وه‌ك (یوسف شاهین) به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌سینه‌مای خۆرهه‌ڵاتی سه‌یر بێت به‌شداری كردنی سینه‌مای ئێرانیه، له‌سینه‌مای خۆشه‌ویستی
درێژه‌ی بابه‌ت...

سینه‌مای فێمێنیستی سینه‌مایه‌كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه گرفت و كێشه‌كانی ژن له‌ناو كۆمه‌ڵگا خستۆته ڕوو، ئه‌و سینه‌مایه یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی وه‌ستانه له‌سه‌ر توند‌و تیژی پیاو له‌به‌رامبه‌ر ژن، چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی و به‌په‌راوێز خستنی ژن له‌كۆمه‌لگادا بابه‌ته سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌و سینه‌ماییه. سینه‌مایه‌ك نیه نه تایبه‌ت بێت به كۆمه‌ڵگایه‌ك و نه به ستایلێكی هونه‌ری، به‌ڵكو هه‌ر ده‌رهێنه‌رێك به‌پێی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی تیایدا ده‌ژیێت كاری تیا ده‌كات، بۆیه ئه‌و كاته‌ی به‌دوای ئه‌و سینه‌مایه له فیلمی ئێرانی بگه‌ڕێین، ده‌بێ ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌ربگرین كه ئه‌و سینه‌مایه له‌ناو پاشخانێكی كولتوری فارسه‌وه كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له مێژووی سه‌فه‌وی و عه‌جه‌می و ساسانی و دواتر به دوو قۆناغی جیاواز
درێژه‌ی بابه‌ت...

پڕۆسه‌ی ناونان تاچه‌ند كاریگه‌ری به‌سه‌ر بابه‌ته‌وه به‌جێ دێلێت؟ كاتێك ناونان ببێت به هه‌ڵگری گوتاری ده‌ق، مانای وایه ناونان له‌نێو په‌یوه‌ندیه‌كی ئاماژه‌كاری دێته بوون، ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌رهه‌می دۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه، به‌ڵام دۆخێك له‌ناو كاری هونه‌ری ده‌گوازرێته‌وه بۆ زه‌مه‌نێكی ئه‌فرێنه‌ر، خوڵقاندنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێیه به كۆمه‌ڵه ده‌لاله‌تێكی جیاواز، سه‌ره‌نجام جه‌سته‌یه‌كی نوێ له‌ڕێی كاری هونه‌ری به‌رهه‌م دێنێت، كه ده‌بێته هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك پرسیار، پرسیار له‌و زه‌مه‌نه‌ی دابڕاو نیه له ئێمه، به‌ڵكو زه‌مه‌نی هه‌نووكه‌یی خۆمانه، ئه‌وه گومانكردنه له‌چۆنیه‌تی ژیان و خوڵقاندنه‌وه‌یه له‌ناو پڕۆسه‌ی بینین، ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ره‌نجامی گوتارێكی هونه‌ریه كه شته‌كان له ده‌لاله‌تی نه‌گۆڕی ژیانه‌وه به‌ره‌و مانایتر ده‌بردرێت، گۆڕینی ڕووداوێك بۆ ته‌فسیری جیاواز و بینینی ئه‌و شتانه‌ی كه له‌ناو ڕووداوه گه‌وره‌كاندا فه‌رامۆش ده‌كرێن، ئه‌وانه‌ش له‌ناو فیلمه‌كانی (سه‌میره مه‌خمه‌لباف) دا به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كه‌ین، به تایبه‌ت له هه‌ر سێ فیلمی (سێ‌و) و (ته‌خته ڕه‌ش) و (پێنجی عه‌سر).
درێژه‌ی بابه‌ت...

هاتنه ده‌ره‌وه‌ی مرۆڤ له‌ماڵ یاخی بوونه به‌سه‌ر ئه‌و سیستمه‌ی ماڵ كه ئازادی تیایدا خنكاوه، ئه‌گه‌رچی زۆرجار ماڵ هاوكێشه‌كه یه‌كسان ئه‌كاته‌وه به‌مه‌رگ، به‌ڵام هاتنه ده‌ره‌وه دڵنیابوونه له‌وه‌ی ئیتر ماڵ ئارام نیه، ئه‌بێت به‌دوای ڕووبه‌رێك بگه‌ڕێین كه ئارامی تیا وه‌ده‌ست بێنین.. مرۆڤ كه له‌ماڵ هاته ده‌ره‌وه جارێكی‌تر ناگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ هاتنه ده‌ره‌وه ئه‌خلاقێكی تر وه‌ده‌ست دێنێًت، بۆیه گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ خوڵقاندنه‌وه‌ی تراژیدیایه، ئۆدیب له‌ڕێگای گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵ باوك ئه‌كوژێت وله‌ماڵیشدا سێكس له‌گه‌ڵ دایك ئه‌كات، ته‌واوی ئه‌و كارانه ئه‌نجام ئه‌دات به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆشیاری به‌رامبه‌ر به‌و كارانه هه‌بێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...

"وه‌ڵامێك بۆ رێبوار سیوه‌یلی"
خۆپیشاندانه‌كانی شه‌قامی كوردی كه له خۆپیشاندانه‌كانی 17 ی شوباتی خوێناویه‌وه ده‌ستی پێكرد به‌دوای ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كانی حزبی كوردی ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كرد وشه‌هید وبرینداری لێكه‌وته‌وه، ئه‌و سه‌ره‌تایه بوو به ئیراده‌یه‌كی پته‌و بۆ هاتنه ده‌نگ له ده‌سه‌ڵاتی كوردی و بێده‌نگ نه‌بوون له‌كێشه‌كانی نێوان هاولاتی وده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی شه‌قامه‌وه. شه‌قام كۆده‌نگی خۆپیشانده‌ران وروناكبیرانی یه‌كخسته‌وه توانی وا بكات نه روناكبیر به‌ته‌نیا بێت و نه هاولاتیان له شه‌قامدا وابزانن ته‌نیان، ڕۆڵی خوێندكارانی زانكۆ سه‌لماندنی نه‌وه‌یه‌كی به ئاگابوو له‌داواكانی شه‌قام، وه‌ك چۆن ناكرێ ته‌واوی ئه‌و ده‌نگانه فه‌رامۆش بكرێت كه له‌ئۆرگان ومیدیا ئازاده‌كان بوونه به‌شێك له‌داواكانی شه‌قام
درێژه‌ی بابه‌ت...

ئه‌وه‌ی له 17 ی شوباتی خوێناوی له سلێمانی ڕوویدا ڕووداوێكی ئاسایی نه‌بوو به‌قه‌د ئه‌وه‌ی زه‌نگێكی مه‌ترسیداری ده‌سه‌ڵاتی كوردی بوو كه پێی ووتین هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه جه‌به‌رووتی ده‌سه‌ڵات هه‌موو ساتێك ئاماده‌یه به‌هێزی چه‌كداری ململانێكان یه‌كلا بكاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی كوردی وه‌ك هه‌میشه بۆ هه‌ر ده‌نگێك ئه‌توانێ په‌نا به‌رێته‌وه به‌ر چه‌ك، ئێمه له‌م ووتاره‌دا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین قسه له‌سه‌ر ئه‌و دیده تاریكبینه‌ی ده‌سه‌ڵات بكه‌ین كه له‌به‌رامبه‌ر شارێكدا كاتێك ئه‌رژێته سه‌ر شه‌قام بۆ داواكاریه‌كانی كه‌چی به فیشه‌گ وه‌لام ئه‌درێته‌وه، ئێمه سه‌ره‌تا هه‌وڵ ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بوه‌ستین و دواتریش له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی ئه‌م شاره به خه‌ونی دنیایه‌كی تر هه‌ڵوه‌سته بكه‌ین.
درێژه‌ی بابه‌ت...

چۆن ماچ وه‌ك هه‌ستێكی هاوبه‌شی پرۆسه‌یه‌كی ڕۆحی ده‌گوازرێته‌وه بۆ به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌ی گوتاری خۆشه‌ویستی؟ هه‌میشه ماچ وه‌ك دیارترین حه‌رام سه‌یر كراوه، ئه‌وه‌ش نه‌ك به‌ته‌نها له‌ئێستای ژیانی ئێمه‌دا كۆنترین ئارگۆمێنیت ئاماژه بۆ ئه‌وه ئه‌كات كه یه‌كه‌م عاشق كه ماچی داهێنا هه‌ر له‌سه‌ر ماچیش كوژرا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و عاشقه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی زۆر یه‌كتریان خۆش ده‌وێت هه‌میشه ناو ده‌می یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كتری ماچ ده‌كه‌ن بیر له‌هیچ شتێكی‌تر ناكه‌نه‌وه رۆژێك له‌ناو شه‌قام به‌یه‌ك ده‌گه‌نه‌وه له‌به‌ر چاوی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه ده‌م ئه‌خه‌نه‌وه ده‌می یه‌كتر.. ده‌وڵه‌ت به تاوانی ئه‌و ماچه ده‌ستگیریان ده‌كات له دادگادا عاشقه‌كه وا داكۆكی له خۆی ده‌كات كه ئه‌گه‌ر بزانن چ هه‌ست وچێژێك له ماچدایه مرۆڤ جگه له ماچ هیچ شتێكی‌تر ناكات، دادوه‌ره‌كه شه‌و كه ئه‌ڕواته‌وه ماڵه‌وه ناو ده‌می هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی ماچ ده‌كات، به‌ڵام هه‌ست به هیچ شتێك ناكات، بۆیه بڕیاڕی له سێداره‌دانی عاشقه‌كه ئه‌دات.
درێژه‌ی بابه‌ت...

بۆ ناسینی دنیابینی عه‌شق له‌كۆمه‌ڵگای كوردیدا پێویستمان به تێگه‌یشتنه له‌و پێكهاته‌یه‌ی ناو دنیای عه‌شق، كه له كۆی فانتازیاكانی عاشقه‌وه ده‌ست پێده‌كات و له‌ناو بێباكی له ژیان سه‌رچاوه ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام دیاره ئه‌وه پێكهاته‌یه‌ك نیه به‌ته‌نیا بریتی بێت له كۆی قۆناغێكی ژیانی مرۆیی، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به ئاراسته‌كانی پێكهاته‌ی عه‌شق، ئه‌وه‌ش پێكهاته‌یه‌كه په‌یوه‌سته به‌كۆی ژیانی عاشق، كه له‌م ووتاره‌دا ئێمه به‌سه‌ر سێ ئاراسته پۆلینی ئه‌كه‌ین، هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك زاده‌ی قۆناغێكی ته‌مه‌نه، به‌ڵام به‌هه‌رسێكیان یه‌كتری ته‌واو ده‌كه‌ن، مێژووی قۆناغه‌كان زه‌مه‌نی پێكهاته‌ی مێژووی عاشقه، ئه‌و ئاراستانه‌ش بریتین له (خه‌ون، نووسین، مردن) كه لێره‌دا له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و چه‌مكانه ده‌وه‌ستین، دیاره قسه كردن له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه په‌یوه‌ست نیه به‌مانا جه‌وهه‌ری وزانستیه‌كه‌ی ئه‌و چه‌مكه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مكانه له‌ناو سیاقی ئاراسته‌ی گوتاری پێكهاته ده‌خوێنینه‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت...

په‌یوه‌ندیی گوتاری مه‌لاكان به هه‌ولێر په‌یوه‌ندیه‌كه په‌یوه‌سته به تێگه‌یشتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و شاره‌وه، ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌میشه له‌ناو ئه‌و شاره درێژ ده‌بێته‌وه‌و سه‌ره‌نجام تراژیدیای ترسناكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، گوتارێكه به درێژایی مێژوو ده‌سه‌ڵات له ئاستیدا بێده‌نگه چونكه گوتارێكه له رۆحی ئه‌م شاره‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیش توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و گوتاره له‌پێناو ململانێ كانی خۆی به‌كار بێنێت. گوتارێكه له وه‌عزی نوێژی هه‌ینی به‌كار دێت به‌واتای مه‌عریفه‌ی مزگه‌وت حوكم به‌و گوتاره ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌عریفه‌یه‌كه كاره‌كته‌ری مه‌لا ئه‌توانێ له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوار كردنێكی سه‌رنجی ئه‌وانیتر ڕابكێشێت ئیشكالیه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی له مزگه‌وت ئه‌ووترێت و مه‌لا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌كات كه‌لامی خوایه و ئه‌بێت پیاده بكرێت.
درێژه‌ی بابه‌ت...

به‌دوای چه‌ندین ساڵ له‌شه‌ڕ كردن و یه‌كتر كوشتن و پیلان دانان له‌دژی یه‌كتری و ڕاوه دوو نانی لایه‌نگرانی یه‌كتری، هه‌ردوو هێزه كوردیه‌كه یه‌كێتی و پارتی له‌و دۆخه نوێیه چوونه‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان و به یه‌كه‌وه جارێكی‌تر ده‌سه‌ڵاتیان به‌ش كرده‌وه، پێشتر له‌قۆناغی شه‌ڕدا قسه‌كردن به ئاستێك چووه پێشه‌وه به‌وه‌ی ئه‌زمونی فیفتی فیفتیان قبووڵ نیه، بۆیه شه‌ڕ ده‌بوو ڕوو بدات، تا ئه‌و شه‌ڕه به پێویستیه‌ك سه‌یر ده‌كرا، به‌وه‌ی ئه‌وه شه‌ڕی نێوان خێڵ و بنه‌ماڵه‌یه له‌ته‌ك تازه‌گه‌ری كوردیدا، هه‌ڵبه‌ت له‌ناو شه‌ڕه‌كه‌شدا یه‌كێك كه‌هاوكاری لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی كرد ڕووداوی 31 ی ئابی 1996 بوو
درێژه‌ی بابه‌ت...

مۆدێرنیتی سڕینه‌وه‌ی ڕابردووه.. سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێكی تازه‌یه,ده‌سه‌ڵاتێك ته‌نیا دان به‌بوونی خۆی ده‌نێت, بۆئه‌وه‌ی پایه‌كانی خۆی پته‌وبكات, ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر قوربانیدان به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێشوودا هه‌بوون, بۆئه‌وه‌ی گۆڕانێكی بنه‌ڕه‌تی وه‌ده‌ست بێنێت, ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ سانا ده‌كات كه‌مۆدێرنیتی چه‌نده مژده‌یه بۆ ئاسۆیه‌كی ڕون هێنده‌ش گوناهباره,چونكه ده‌بێته هۆی كوشتنی خه‌ونی په‌ریزاده‌كان, به‌وه‌ی تاكێتی بونیاده‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پته‌و ده‌كات, كه‌كه‌سی به‌رامبه‌ری قبوڵ نییه
درێژه‌ی بابه‌ت...